٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگای موسل دەزگاى هەڵبژاردن لە ئامادەکاریە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەى سەرکەوتنى لیستى هاوپەیمانى برایەتى وپێکەوە ژیان لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى موسل بە سەرپەرشتی خەسرۆگۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتى بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەسیف سەلاحەدین کۆبونەوەکى بەرفرەوانى دەزگاى هەڵبژاردن بەڕێوە چوو ئەمە ودواى ڕاوەستانى ڕێزلێنان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر وکاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد کۆبوونەوەکە دەستیپێكرد، وتێدا بەرپرسی دەزگا دەستخۆشى لە تێکراى کادر وئەندامانى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد وستایشى ئەرک وماندوبونیانى كردکەلەڕؤژانى هەلبژاردن بە شێوەیەکى  بەرچاویان گیڕا یان وتێدا شەو نخونیان کرد لە پێناو بەدەست هێنانى ئەو ئەنجامە مەزنەى لیستى هاوپەیمانى برایەتى وپێکەوە ژیان، هەر لەم کۆبونەوەیەدا خەسرۆگۆران داواى لە ئامادەبوان کرد بە هەمان گیان لە ئێستاوەکار بکەن لە پێناو تۆماردنى سەرکەوتنەکى دى لە هەڵبژاردنەکانى داهاتتووى هەرێمى کوردستان لە بەرامەردا کادر وئەندامانى دەزگاى هەلبژاردن بە لێنیان دا بەو پەڕى هێز وتوانایان وبە گیانەکى پێشمەرگانەبۆ ئەو مەبەسته كاربکەنە 
دواتر دەرگای گفتو گۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە وتێدا چەندین پێشنیار وڕاویۆچوون سەبارەت بە چۆنیەتى بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە چاوەروانکراوەکانى هەرێمى کوردستان ئاڵوگۆڕ کرانەوە
جێى باسە خاتوو شرین ئامێدى یاریدەدەرى بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن ئامادەى کۆبونەوەکە بوو

هەواڵی پەیوەندیدار