لە ناوچەیەکی چین لە هێرشێکدا 35کەس کوژران

هۆتان- KDP.info / سی و پێنج کەس بەهۆی هێرشیکی خوێناوی کوژران، کە گروپێکی 100 کەسی لە رێگای ماتۆرسکیلەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی شیانجینگی باکووری رۆژئاوای وڵێتی چین، پۆلیسی چین بە ئاژانسی چینخوای ئەو وڵاتەی رایگەیاند: گروپێکی بەرهەڵستکاری حکوومەتی چین لە رێگای ماتۆر سکیلەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئەو وڵاتە، لە شاری هۆتان کە ناوچەیەکی بیابانە و زۆربەی دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی ئیغۆرن بەهۆیەوەش دەیان کوژراو برینداری لیکەوتەوە، پێش ئەم هێرشەش هەمان گرووپ هێرشیکی خوێناویان کردە سەر ئەو ناوچەیە و لەدەرنجامدا 35 کەس کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.




