٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

3کچ لەرووباری دیجلە لەرووداوێکی تراژیدی خنکان

سەرچاوە: KDP.info

میسان-KDP.info/ سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە 3کچی تەمەن کەمتر لە ١٨ ساڵانلە شارۆچکەی کەمیتی سەر بە پارێزگای میسان لەنێو رووباری دیجلە خنکان،سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە ماڵپەری ئەین ی راگەیاند: پاش ئەوەی یەکێک لە کچەکان لە لێواری رووباری دیجلە نزیک دەبێتەوە و دواتر خلیسک دەبات و دەکەوێتە نیو رووبارەکە، دوو کچەکەی دیکەش بە ئامانجی رزگار کردنی کچەکەی ناو رووبارەکە، خۆیان دەخەنە ناو رووبارەکە و بەڵام دواتر هەرسێ کچەکە لەنێو رووبارەکەدا خنکان، شایەنی باسە یەکێک لەکچەکان دانیشتووی شارۆچکەی کمێت بووە و دوو کچەکەی دیکەش لە گەڵ خێزانەکانیان بەسەردانێکی گەشتیاری هاتوونەتە ناوچەکە و دواتر ئەو رووداوەی لێکەوتۆتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکانیش تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار