شیعەکانی بەحرێن لە خۆپیشاندانەکانیان بەردەوامن

بەحرێن – KDP.info/ بە هەزاران کەس لە شیعە مەزهەبەکانی بەحرێن خۆپێشاندانیان ساز کرد، لە دژی دەستگیرکردنی ئەندامانیان و بێ سەروشوێن کردنیان، ئاژانسی نۆفستی روسیا بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی بەهەزاران لە خۆپێشاندەرانی بەحرێنی لە دوورگەی سترە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پایتەختی ئەو وڵاتە، بە بەرزکردنەوەی وێنەی دەستگیرکراوان و (دروشمی شۆرش،شۆرش تا سەرکەوتن) خۆپیشاندانێکی فراوانیان سازکرد،لەکۆتایی خۆپیشاندانەکەشدا لەبەیاننامەیەکدا خۆپیشاندەران داوایان لە دەسەڵاتدارانی بەحرین کرد، دەستبەرداری سیاسەتی دەستگیرکردن و ئازاردانی هاووڵاتیانی شیعە مەزهەب بهێنن و ئەو رێوشوێنانە بگرنە بەر تێدا مافی شیعەکانی بەحرین پارێزراوبێت، بە پێچەوانەوە ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان لەو وڵاتەدا.




