٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی سەردانی میسر نەکەن

سەرچاوە: KDP.info

میسر –KDP.info  / دوای کوژرانی هاووڵاتییەکی، ئیداری ئەمەریکا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی سەردانی وڵاتی میسر نەکەن، هاوکات ژمارەیەک لە دیبلۆماتکارانیشی بەهۆی بارودۆخی ئێستەی میسرەوە ئەو وڵاتەی جێهێشتووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکیدا بڵاویکردەوە، کە رەوشی ئێستەی میسر، بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە کەوتۆتە قۆناغێکی ناروونەوە، بۆیەش هۆشداری داوەتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ،سەردانی میسر نەکەن،لە بەیاننامەکداوەزارەتی دەروەی ئەمەریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ژمارەیەک لە دیبلۆماتکارانی لە قاهیرە لە گەڵ خیزانەکانیان ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە، شایەنی باسە:  ئەم رێوشوێنەی ئیدارەی ئەمەریکا هاوکاتە لە گەڵ کوژرانی هاووڵاتییەکی ئەمەریکی لە شاری ئەسکندەریەی میسر بەهۆی پێکدادانەکان و رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران .

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار