٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شاری عاموودێ هێزەكانی پەیەدە تەقەیان لە خەڵك كرد و 9 هاووڵاتییان كوشت

سەرچاوە: KDP.info

عاموودێ- KDP.inofo/ دوای ئەوەی شەوی هەینی خەڵكی شاری عاموودێ بە مەبەستی شەرمەزار كردنی ناكۆكی و ئاڵۆزییەكانی نێو پارت و لایەنە سیاسییەكانی كورد و كریارەكانی پەیەدە و یەپەگە دەستی بە خۆپێشاندانێكی هێمانە كرد، هێزە چەكدارەكانی سەر بە پەیەدە تەقەیان لە خەڵك كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی جڤات بڵاویكردەوە كە لە شاری عاموودێ هێزە چەكدارەكانی سەر بە پەیەدە تەقەیان لە خۆپیشاندانەكانی دانیشتووانی ئەم شارە كردووە و لە ئەنجامدا 9هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 10هاووڵاتی دیكەیش بریندار بوونە.

هاوكات هێزە چەكدارەكانی سەر بە پەیەدە لە شاری قامیشلو دەستیان بە سوتاندنی وێنەی بارزانی نەمر و دەستگیركردنی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا ئەلپارتی كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار