٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئینسیاتیڤی ئازادی: ئێمە داوای یەكسانی و دادوەری دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ گەرموگۆڕتر بوونی گفتوگۆكانی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا و بەرفراوانتر بوونی چالاكییەكانی بەدەپە و كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك بۆ گوشار خستە سەر حكوومەتی توركیا بۆ پەلەكردن لە دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی چارەسەری، ئیسیاتیڤی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند كە ئەوان پشتگیری لە هەنگاوەكانی بەدەپە دەكەن و دەبێت حكوومەتی توركیا بە خێرایی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد هەنگاو بنێت و ریفۆرمی پێویست بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حورسەدا بڵاویكردەوە كە قوردیناتۆری گشتی ئیسیاتیڤی ئیسلامی كوردستان ئادەم ئوزجانەر رایگەیاندووە كە ئەوان وەكو ئیسیاتیڤی ئسیلامی( ئازادی) پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی كێشاندنەوە هێزە چەكدارەكانی پەكەكە لە نێو سنورەكانی توركیادا دەكەن و داواكارییەكانی لایەنی كوردیش داواكاری رەوان و پێویستە حكوومەتی توركیا ئەو داواكارییانە جێبەجێ بكات.

ئادەم ئوزجانەر هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئیسیاتیڤی ئیسلامی كوردستان داوای یەكسانی و دادوەری دەكات و پێویستە هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا لە رووی سیاسی و یاساییەوە یەكسان بن و دادوەری لە سەرانسەری توركیادا حاكم بێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار