كوردەكانی رۆژهەڵات داوا لە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك كۆرمای ئێران دەكەن پارتییەكیان بۆ دابمەزرێنێت
تاران- KDP.info/ كوردانی دانیشتووی تاران دوای هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران بە مەبەستی چالاك بوونیان داوا لە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران محەمەد رەزا عارف دەكەن كە پارتییەكی سیاسییان بۆ دابمەزرێنێـت
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز بڵاوی كردەوە كە كوردانی دانیشتووی تاران و چەندین كەسایەتی ناسراوی دیكەی كوردی پارێزگاكانی كرماشان، سنە و موكریان چاوپێكەوتنێكیان لە گەڵ پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران محەمەد رەزا عارف ساز كردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم كۆبوونەوەیەدا كوردەكان داوایان لە محەمەد رەزا عارف كردووە كە پارتییەكی سیاسییان بۆ دابمەزرێنێت تا لە دەوری یەك كۆ ببنەوە و بتوانن بە شێوەیەكی چالاكانە بەشداری لە كاروباری سیاسی ئێران بكەن.




