بەدەپەیش دەست بە خۆپێشاندانێكی جەماوەری دەكات

دیاربەكر- KDP.info- دوای كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیری توركیا لەگەڵ كۆمیتەی عەقڵمەندان و هەڵسەنگاندنی راپۆرتی كۆمیتەی ناوبراو و لێدوانەكانی سەرۆك وەزیری توركیا سەبارەت بە قۆناغی دووەمی چارەسەری پرسی كورد، پارتی ئاشتی و دیموكراسی نیگەرانی خۆی لە هەنگاوەکانی حكوومەتی توركیا دەربڕی و رایگەیاند كە تا كۆتایی ئەم مانگە دەرفەت بە حكوومەت دەدەین كە هەنگاو بنێت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە) لە لێدوانەكانی سەرۆك وەزیری توركیا سەبارەت قۆناغی دووەمی چارەسەری نیگەرانە و كۆمیتەی ناوەندی بەدەپە لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری داوە كە تا كۆتایی ئەم مانگە كات بداتە حكوومەتی توركیا بۆ ئەوەی هەنگاوی ئیجابی بۆ دەست پێكردنی مەرحەلی دووەم بنێت.
هاوكات بەدەپە بڕیاری ئەوەیشی داوە كە لە رۆژی سێی ئەم مانگە لە شارە گەورەكانی وەكو دیاربەكر، ئادانا، مەرسین و چەندین شاری دیكەدا لە ژێر دروشمی حكوومەت هەنگاو بنێت دەست بە خۆپیشاندانی جەماوەری بكات.




