٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەبارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبێتەوە .

تارق جەوھەر سارمەمی گوتیشی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ھەنگاوی جدی ناوە بۆ یەکلای کردنەوەی ئەو پرسە و تائێستەش دووکۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجام داوە، ھەروەھا لە گەڵ نوێنەری سەرجەم حزبەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سازکردووە و سەرنج و تێبینی خۆیان لەبارەی دەستور پێشکەش کردووە.

سارمەمی راشیگەیاند: بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی و سازانی نیشتیمانی لەبارەی دەستور، پێویستە لایەنەکان نەرمی بنوێنن، بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتێکی زوودا بگەنە رێککەوتن.

ماوەەیەک پێش ئێستە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە سەرنج و تێبینی سەرجەم حزب و لایەنەکانی لەخۆدەگرت لە بارەی دەستور، بۆ ئەوەی بگەنە کۆدەنگیی و سازانی نیشتمانی لە بارەی ئەم پرسە.

هەواڵی پەیوەندیدار