٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بۆ خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو مامۆستا حەسەن مستەفا میرزا

سەرچاوە: KDP.info

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر، هەڤاڵ مامۆستا حەسەن مستەفا میرزا – مان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کادیرێکی بەتوانا و تێکۆشەرێکی دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی بوو و تا دواڕۆژی ژیانی کە ئەندامی مەکتەبی ناوەندیی پەیوەندییە نیشتیمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بێ پسانەوە خزمەتی گەل و وڵاتەکەی کرد.

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و تەواوی هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هیوادارین خوای گەورە بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

مەکتەبی سەرۆک

 

هەواڵی پەیوەندیدار