کۆشکی سپی: مۆسکۆ دەتوانیت سنۆدن لە خاکی وڵاتەکی بخاتە دەرەوە

ئەمەریکا – / KDP.info کۆشکی سپی پێوایە مۆسکۆ دەتوانێت ئیداورد سنۆدنی راوێژکاری هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا تەسلیم بە وڵاتەکەی بکاتەوە، چوونکە راکردنی ناوبراو لە دادگای ئەمەریکا زیان بە ئەمن و ئاسایشی وڵآتەکەی دەدات، بن رۆدسن جێگری راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاسایشی نیشتمانی ریاگەیاند: ئیداورد سنۆدنی راوێژکاری هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا تاوانێکی گەورەی کردووە، ئەویش بریتی بووە لە بڵاوکردنەوەی یاداشتی نهێنی دەزگای هەواڵگری کە زیانیکی زۆر بە ئەمریکا دەگەینیت، لە بارەی هەڵوێستی مۆسکۆ بۆ تەسلیم نەکردنەوەی ، بن رۆدسن رایگەیاند: رووسیا دەتوانێت ئیدوارد سنۆدن ناچار بکات لە وڵاتەکەی بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەش کۆمەڵێک رێوشوێن هەن ، بەڵام روسیا تا ئێستا جددی نەبووە بە بەدەنگەوە هاتنی داواکارییەکەی واشنتن .




