مەسیحییەکانی تورکیا پشتگیری لە خۆپێشاندانەکان دەکەن

ئەستەمبۆل – KDP.info/ مەسیحییەکانی تورکیا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیان دەکەن، پێیان وایە دەبێت حکوومەت پانتایی ئازادی کەمنەکاتەوە، ماڵپەری جەزیرە بەدواداچونێکی لەسەر ئەرمنییەکانی تورکیا کردووە، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە کە نزیەکەی مانگێک بەردەوام بووە، زۆربەی کریستیانەکانی ئەو ولاتە ، پێان وایە سیاسەتی حکوومەتی ئیستای تورکیا بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئازادییەکانی ئەوان کەمدەکاتەوە ، تێکدانی پارکی جیزی کە بە بەشێک لە شوێنەواری ئەرمەنییەکان لەو وڵاتە هەژمار دەکرێت، لە لایەن مەسیحییەکانەوە بەتووندی رەتدەکرێتەوە، بۆیەش بەشێک لە خۆپێشاندەران، لە کریستییەنەکانی تورکیا پێک هاتوون. شایەنی باسە خۆپێشاندانەکانی تورکیا گیان لەدەست دانی 3 کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکەی لێکەوەتەوە.




