٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زنجیرەیەك تەقینەوە دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-  KDP.info/ بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق، زنجیرەیەك تەقیینەوە چەند ناوچەیەكی عێراقی هەژاند و لە ئاكامدا بیست و دوو كەس كوژران و برینداربوون. سەرچاوەكە رایگەیاند: دەرنگانی شەوی رابردوو  دوو تەقیینەوەی یەك بە دوای یەك لە ناو قاوەخانەیەكی گەنجان لە باكوور و باشووری شاری بەغدا روویان دا و دوو تەقیینەوەی دیكەش یەك بە دوای یەك لە شاری باقووبەی باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا روویدا و هەروەها بۆمبێكیش لە ناوچەی جەبلەی باشووری بەغدا روویدا و لە كۆی ئەو زنجیرە تەقیینەوەیەیەش هەشت كەس كوژران و حەڤدەی دیكەش برینداربوون. ئەمەش لە كاتێكدایە لە دوایین ئاماری كارە تووندوتیژییەكانیش لە عێراق لە سەرەتای ئەم ساڵەوە مانگی ئایاری رابردوو بە خوێناوی ترین مانگ دادەنرێت كە زۆرترین هاووڵاتی عێراق لەو مانگە بە هۆی كاری تووندوتیژی و هێرشی تیرۆریستی كوژران و برینداربوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار