لە بەرازیل هێزەكانی ئەمنی 90 كەسیان دەستگیركرد

بەرازیل- KDP.info / شەڕوپێكدادان و توندوتیژی لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی بەرازیل سەری هەڵدایەوە. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە شەوی رابردوو بەرلە دەستپێكردنی یاری پاڵەوانیەتی جامی كیشوەرەكان لە شاری فورتالیزا لە باكوری رۆژهەڵاتی بەرازیل شەڕوپێكدادان و توندوتیژی لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنیەكان رویدا، هاوكات بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپێشاندەران هێزە ئەمنیەكان گازی فرمێسك رێژیان بەكارهێنا. هەروەها ژمارەیەك خۆپێشاندەر برینداربوون و نەوەد كەسیش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركران.




