جەختكردنەوە لە چارەسەركردنی كێشەی بەرنامەی ئەتۆمی كۆریای باكوور كرایەوە

چین- KDP.info/ كۆشكی شین كە بە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆریای باشوور ناسراوە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كە هەر دوو سەرۆكی كۆریای باشوور و چین رێككەوتن لە سەر ئەوەی پێویستە لە رێگای وتوێژی ئاشتییەوە، بەرنامە ئەتۆمییەكەی كۆریای باكوور بە یەكجاری كۆتایی پێ بهێنرێت. وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو دوو سەرۆكە بە وردی راو بۆچونی خۆیان لە هەمبەر داماڵینی یەكجاری بەرنامە ئەتۆمییەكەی كۆریای باكوور خستیانە روو و هەر دوو لاش سووربوون لە سەر پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە نیمچە دورگەی كۆریا و واشیان بە پێویست زانی كەوا دەبێت لە رێگای وتوێژی ئاشتییەوە هەموو كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكرێن بە تایبەتیش بەرنامە ئەتۆمییەكەی كۆریای باكوور.




