یاسای ژمارە 35ی سوپای توركیا گۆڕا

ئەنقەرە- KDP.info/ لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەتی توركیادا بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی سوپا و هەموار كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سیاسەتمەداران و ژەنراڵەكانی توركیادا، رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی توركیا گۆڕانكارییەكانی نێو مادەی 35ی یاسای سوپای توركیادا پەسەند كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی لە سەر زاری سەرۆك پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك گواستوویەتەوە كە مادەی 35 یەكێك بووە لەو مادانەی كە هەمیشەی زەمینەی بۆ كوودەتای سەربازی خۆش كردووە و ژەنەراڵەكان بە پشت بەستن بەم یاسایە دەستیان بە كوودەتا كردووە، بۆیە بە مەبەستی لە ناو بردنی زەمینەی كوودەتا كردن لە توركیا، لە سەر داواكاری حكوومەت پەرلەمانی توركیا دەستی بە هەموار كردنەوە و گۆڕینی چەند بەندێكی مادەی 35ی كردووە و ئەم گۆڕانكارییانەیش بە كۆی دەنگ پەسەند كراون.
جەمیل چیچەك لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە گۆڕٍینی مادەی 35ی یاسای سوپای توركیا یەكێك لە هەنگاوە گرنگەكانی حكوومەتی توركیایە بۆ دیموكراتیزە كردنی سیستەمی سیاسی لە توركیا.




