٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلاحەدین دەمیرتاش: پەكەكە بە هیچ شێوەیەك هەڵەیەكی بەمجۆرە ناكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/ دوای ئەوەی چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر گوندی كانئۆغڵۆ، چەندین پارت و لایەنی سیاسی توركیا رایانگەیاند كە پەكەكە و ئەندامانی پەكەكە ئەم هێرشەیان پێكهێناوە و دواتر هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاشیش وەڵامی ئەم دەنگۆیانەی دایەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی بڵاوی كردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش سەرەڕای رەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە كە باسی ئەوە دەكەن، كە گوایا پەكەكە هێرشی گوندی كانئۆغلۆ كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم قۆناغەدا پەكەكە بە هیچ شێوەیەك هەڵەیەكی لەمجۆرە ناكات.
سەلاحەدین دەمیرتاش هەروەها جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە هەموو كات پەكەكە و دەوڵەتی توركیا ویستوویانە چەك بێدەنگ بكەن و دەست بە دانووستاندن یا راگرتنی شەڕ بكەن، ئەوا ناحەزان دەستیان بە نانەوەی ئاژاوە كردووە و هێرشەكەی ئەمجارەی گوندی كانئۆغڵۆی ناوچەی بینگوولیش یەكێكە لەم ئاژاوانە و دەیانەوێ قۆناغی چارەسەری تێک بدەن.
ناوبراو ئەوەیشی رایگەیاندووە كە لەم قۆناغەدا پەكەكە بە هیچ شێوەیەك كارێكی لەمجۆرە ناكات، چونكە ئەنجامدانی كارێكی لەمجۆرە لە لایەن پەكەكەوە کە خۆی باش دەزانێت کاری لەمجۆرە واتای كۆتایی هاتنی پەكەكەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار