٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان : دامەزراندنی قەرەقووڵەكان بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ رۆژی پێنجشەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی چەندین پرسیاری سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی خۆی لەگەڵ كۆمیتەی عەقڵمەندان و چەندین بابەتی دیكەی دایەوە.
لەمبارەیەوە ئاژانسی دوغان خەبەر ئاژانسی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا ئەو دەنگۆیانەی بە توندی رەد كردۆتەوە كە گوایا حكوومەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پاكێجێكی رێفۆرمە.
ئەردۆغان  لە بەشێكی وتەكانیدا گوتوویەتی: حكوومەت هیچ جۆرە پاكێجێكی بۆ رێفورم لە بەردەستدا نییە و بە هیچ شێوەیەك حكوومەت ئامادە نییە كە رێژەی دیاریكراوی هەڵبژاردنەكانی توركیا دابەزێنێت.
ناوبراو سەبارەت بە پرسی زمانی كوردی و جێگركردنی مافی پەروەردە بە زمانی زگماكی لە نێو دەستووری بنەڕەتی توركیا و  پرسی دامەزراندنی قەرەقووڵ و بنكە سەربازییە نوێیەكان لە ناوچە سنوورییەكانی توركیادا گوتوویەتی: تا ئێستا باسمان لە جێگیركردنی مافی پەروەردە بە زمانی زگماكی لە نێو دەستووری نوێ توركیادا نەكردووە و بەم زوانەیش باسێكی بەمجۆرە ناكرێت و دامەزراندنی قەرەقووڵ و بنكە سەربازییەكانیش لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ و ناوچە سنوورییەكاندا بەردەوام دەبێـت.

هەواڵی پەیوەندیدار