لە توونجەلی هێرشی چەكداری كرایە سەر گوندێكی

دەرسیم- KDP.info/ هاوكات لەگەڵ نزیك بوونەوەی قۆناغی دووەمی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و رۆژێك دوای كۆبوونەوەكەی سەرۆك وەزیری توركیا لە گەڵ كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد، چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ناوچەی بینگووڵ هێرشیان كردە سەر گوندێكی ناوچەكە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ناوچەی توونجەلی بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر گوندی كانئۆغڵۆ و ماڵی چەندین دانیشتووی گوندەكەیش بە هۆی ئەم هێرشانەوە زەرەرێكی زۆریان بەركەوتووە.
هێرشبەرەكان دواتر ویستوویانە بە زۆر بچنە نێو ماڵێكەوە ئەندامانی ئەو ماڵە دەستگیر بكەن، بەڵام كاتێك كە دانیشتوانی ماڵەكە دەرگایان بۆیان نەكردەوە تەقەیان لە دەرگای ماڵەكە كرد و یەكێك لە دانیشتوانی ماڵەكەیشیان بریندار كرد.
هەر سەبارەت بەم رووداوە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان رایگەیاند كە ئارمانج لەم هێرشە تێکدانی قۆناغی چارەسەرییە بۆیە پێویستە خەڵكی توركیا بە تایبەتی دانیشتوانی ناوچەی دەرسیم و بینگووڵ زۆر هۆشیار بن.
.




