موقته‌دا سه‌در: جگه له ئیمزاكردنی له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار، هیچ رێگه چاره‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نییه

موقته‌دا سه‌در روونیكرده‌وه كه جگه له ئیمزاكردنی له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار، هیچ رێگه چاره‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌ستدانییه.
موقته‌دا سه‌در له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: تا ئێستا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار ئیمزای له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌تی عیراق نه‌كردووه، وتیشی: جگه له ئیمزای تاڵه‌بانی ره‌نگه هیچ رێگایه‌كی دیكه بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت.
سه‌در له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی خۆی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جگه له كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت، پشتگیری له‌هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه ناكات.




