بروسکەی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی بەناوبانگی کوردستان نادر هەورامی

بە خەم پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ناوداری هەورامان و قارەمانی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵانی پێشکەوتنخوازمان پێگەیشت، کە جێگەی داخە ئەم تێکۆشەر و پێشمەرگە دڵسۆزە دوێنێ لە نەمسا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و هەموو هەڤالانی دەکەین، لە خوای مەزن داواکارین ئەمە دوا ناخۆشی ئەم خانەوادە تێکۆشەرە بێت و خوالێی خۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
