وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی پشتگری له به نێونه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان ده‌كات

له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ناسندنی جینۆسایدی کوردستان به جیهان، ئیواره‌ی رۆژی 19/6/2012 ئارام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی کرد و له‌لایه‌ن ئیفو ئوستافا وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی به‌گه‌رمی پیشوازی کرا.
له دیدارێکدا که به‌ریزان گوهدار مه‌عسوم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باکوری هۆڵه‌ندا و ئاماده‌ی بوو، وه‌زیر کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان باسی له هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ت کرد بو به نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینۆسایدی کورد و دروست کردنی ده‌سته‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ها داواشی له وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندا کرد هاوکار بێت بۆ به‌دی هێنانی ئامانجی ئه‌و ده‌سته‌یه.
وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان داوای روون کردنه‌وه‌شی له وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی کرد له‌مه‌ر ئه‌و ده‌نگویانه‌ی که باس له‌وه ده‌که‌ن که دادگای هۆڵه‌ندی تاوانبار فان ئانرات که به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی رژیمی له‌ناوچو حوکم دراوه، ئازاد کرابێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی هاوسۆزی خۆی بۆ کورد و کێشه‌که‌ی نیشان دا و رایگه‌یاند که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشگیری له دروست کردنی مونومینتی هه‌ڵه‌بجه له‌لاهای ده‌که‌ن.
ئیفو ئوستافا پشتیوانی خۆیشی بۆ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان بۆ به نێونه‌ته‌وه‌یی ناساندی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان و دروست کردنی ده‌سته‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسه، که له ئیستادا وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان کاری بۆ ده‌کات، دووپات کرده‌وه.
سه‌باره‌ت به ئازاد کردنی فان ئانراتیش وه‌زیری دادی هۆڵه‌ندی دوای ئه‌وه‌ی کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌ند جاره‌ی که ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ر کردن له زینداندا هێندراوه‌ته ده‌ره‌وه خسته‌روو و وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوانی دڵنیا کرده‌وه که ناوبراو له زیندانه‌کانی هوڵه‌ندا حوکمه‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێ.
له کوتایی دیداره‌که‌شدا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان به ره‌سمی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی کرد تاکو بۆ یادی 25 ساڵه‌ی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه به‌شدار بێت و ئه‌ویش بانگهێشته‌که‌ی قبول کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌شداری کردن له یادی ئه‌م مه‌رگه‌ساته نیشاندا.




