وه‌فدیكى كۆمسیۆن سه‌ردانى په‌رله‌مان ده‌كات بۆ روونكردنه‌وه‌ى ورده‌كارى په‌یوه‌ست به‌تۆمارى ده‌نگده‌ران

هەولێر- KDP.info/ تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى دایه‌وه كه‌پێشتر له‌به‌ر رۆشنایى یاداشتى 39 ئه‌ندام، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نووسراوێكى به ژماره‌ى 4/3/1833 له 9/6/2013 ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى كردبوو، داواى زانیاری له‌باره‌ى راستى ئه‌و زیادبووونه كردبوو كه له‌وه‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سالَى 2009 له‌رێژه‌ى دانیشتوانى هه‌رسێ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولیر ودهۆك روویداوه.
راوێژكارى راگه‌یاندن ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه: له‌نوسراوه‌كه‌ى كۆمسیۆندا هاتووه، هیچ كارێكى زیاده و گۆرینى نایاسایى له‌تۆمارى ناوى ده‌نگده‌ران رووینه‌داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێوشوینه‌كانى تایبه‌ت به(زیادكردن و گۆرین و لابردن) به‌پێى قۆناغه‌كانى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌بێت، كه‌له‌ماوه‌یكى دیاریكراودا، له‌رێى فۆرمى تایبه‌تى نوێكردنه‌وه له‌ناوه‌نده‌كانى تۆمارى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، كۆمسیۆن له‌گه‌لَ نووسراوه‌كه‌یاندا خشته‌ى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر وسلیمانى و دهۆكى یان بۆ سالَه‌كانى (2008-2009- 2010 ) هاوپێچكردووه.
راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌شیكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه كۆمسیۆنى باڵا به‌بریاریك كه له17 ى حوزه‌یرانى 2013 ده‌رچووه سه‌رۆكى كۆمسیۆنه‌كه‌یان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌لَامى نوسراوه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بداته‌وه، به‌هه‌مان بریار لیژنه‌یه‌كیان له‌سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆن و سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌لبژاردن و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆن پێكهیناوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن تا په‌رله‌مانى كوردستان و كیانه سیاسیه‌كان له‌وره‌ده‌كارى كاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌تۆمارى ده‌نگده‌ران ئاگادار بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها تارق جه‌وهه‌رئاشكراى كرد: ئه‌و وه‌فده‌ى كۆمسیۆن بریاربوو له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌لاَم كۆمسیۆن له‌نووسراویكى تریاندا كه له 25/6/2013 ده‌رچووه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه‌به‌هۆى سه‌رقالَیان به راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌لبژاردنه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ینه‌وا وئه‌نبار، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان دواخستووه




