ئۆجەلان لە بەندیخانەی ئیمرالی تووشینەخۆشی دریژخایەنی چاو بووە

ئێمرالی – KDP.info / عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە بەندیخانەی ئیمرالی تووشینەخۆشی دریژخایەنی چاو بووە، رۆژنامەی میللیەتی تورکیا لە زاری پەروین بوڵدان، ئەندامی دواین شاندی بەدەپە کە سەردانی ئۆجەلانی لە بەندیخانەی ئیمرالی کرد، گواستەوە: کە لەکاتی قسەکردنیاندا لە گەڵ ئۆجەلان، ناوبرایان بینیوە ئاوی لە چاوەکانی هاتۆتە خوارەوە و نەخۆشییەکەی فراوان بووە، بووڵدان ئەوەشی خستە روو: کە ئۆجەلان پێیراگەیاندوون قۆناغی دووەمی پرۆسی ئاشتی دەست پێدەکات هەموو ئیلتیزاماتەکانی حکوومەتی ئەردۆغان دەبێت لەو بارەیەوە جێبەجێبکرێت و لەبارەی بوونی پشووی پەرلەمانی تورکیا کە دەبێتە کۆسپ بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئۆجەلان رایگەیاند: لە کاتی پشووی پەرلەماندا دەبێت ئاک پارتی و بەدەپە لیژنەیەک پێک بهێنن و قۆناغەکانی دووەمی پرۆسی ئاشتی جیبەجێبکەن.




