٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن چەلیك بە كوردی وەڵامی پرسیارە كوردییەكانی دایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/ دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیری توركیا لەگەڵ كۆمیتەی  عەقڵمەندانی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد، جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشە پێدان حوسێن چەلیك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە حوسێن چەلیك لە سەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا باسی كۆبوونەوەكەی كردووە و كۆبوونەوەكەی بە گشتی بە كۆبوونەوەیەكی ئیجابی لە قەڵەم داوە.

دواتر حوسێن چەلیك بە زمانی كوردی وەڵامی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە كە بە كوردی ئاراستەی كراون و گوتوویەتی: وەفدی بەدەپە سەردانی ئیمراڵی كرد، دەست بە مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەریش كرا و رۆژ لە دوای رۆژ شتی باشتریش دەكرێت.

حوسێن چەلیك لە وەڵامی پرسیارێكی دیكە سەبارەت بە رۆلی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی و سەرۆك وەزیری هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانیدا گوتوویەتی: بەرێز مەسعوود بارزانی و بەرێز نێچیرڤان بارزانی تا ئێستا بۆ چارەسەر كردنی ئاشتییانەی پرسی كورد چی لە دەستیان هاتووە كردوویانە و هاوكار و پشتگیری چارەسەری ئاشتیانە بوونە و لەمەو بەدواوەیش هەر هەموومان پێكەوە شتی باشتر دەكەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار