بەدەپە پشتگیری لە فەتحوڵلا گەلەن دەكات

دیاربەكر- KDP.info/ پەرلەمانتاری شاری مووشی بەدەپە سرری ساقیق رۆژی چوارشەممە سەبارەت بە لێدوانەكانی فەتحوڵڵا گولەن رایگەیاند كە ئەو لێدوانانەی فەتحوڵڵا گولەن لێدوانی زۆر ئیجابین و خزمەتی باشی قۆناغی چارەسەری دەكەن.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە پەرلەمانتاری شای مووشی بەدەپە سرری ساقیق لە لێدوانێكدا باسی لێدوانەكانی فەتحوڵلا گولەن سەبارەت بە هەوڵدانەكانی بزوتنەوەی كوردی و حكوومەتی توركیای بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كردووە و ئەم لێدوانانەی بە لێدوانی ئەرێنی و ئیجابی لە قەڵەم داوە.
سرری ساقیق ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو كەسانە كە خاوەن وجدانن دەبێ هاوكاری و پشتگیری قۆناغی چارەسەری و هەوڵدانەكانی چارەسەر كردنی ئاشتییانەی پرسی كورد بكەن و لێدوانەكانی فەتحوڵلا گولەن بۆ پشتگیری كردنی قۆناغی چارەسەری زۆر زۆر گرنگن و كاریگەری باشیان دەبێت چوونكە لێدوانی وجدانین.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە فەتحوڵلا گولەن بەمجۆرە لێدوانانە ئەركی ئەخلاقی خۆی بەجێ گەیاندووە و لێدوانی لەم چەشنەیش بۆ ئەم قۆناغە باشترین پشتگیرییە.




