٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران: پشتگیری لە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمەریكا دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/  وەزیری دەرەوەی ئێران عەلی ئەكبەر سالحی رایگەیاند كە دەوڵەتی ئێران هیچ جۆرە كێشەیەكی لەگەڵ خەڵكی ئەمریكادا نییە و پەیوەندی لە نێوان خەڵكی ئێران و خەڵكی ئەمریكادا شتێكی ئاساییە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئیرانی بڵاوی كردووەتەوە كە رۆژی چوار شەممە وەزیری دەرەوەی ئێران عەلی ئەكبەر سالحی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا رایگەیاندووە كە دەوڵەت و خەڵكی ئێران هیچ جۆرە كێشەیەكیان لە گەڵ خەڵكی ئەمەریكادا نییە.

عەلی ئەكبەر سالحی هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێران پشتگیری لە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر هاووڵاتی ئێرانی لە ئەمەریكا دەژین، بۆیە هەبوونی گەشتی ئاسمانی نێوان ئێران و ئەمەریكا خزمەتی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانە دەكات بۆیە ئێران پشتگیری لە هەبوونی گەشتی ئاسمانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار