٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پشووی ئەمساڵی پەرلەمانی توركیا دوا دەكەوێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەر-KDP.info  / بریار بوو لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پەرلەمانی توركیا دەست بە پشووی ساڵانەی خۆی بكات بەڵام بە هۆی داواكاری پارت و لایەنەكانی نێو پەرلەمان، پشووی ئەمساڵی پەرلەمان دوا دەكەوێت.

لەمبارەیەوە ئاژانسی بیانێتی توركی بڵاویكردۆتەوە كە پێشتر بڕیار بوو وەكو هەر ساڵ پەرلەمانی توركیا لە یەكی مانگی تەمووزدا دەست بە پشووی ساڵانەی خۆی بكات، بەڵام بە هۆی زۆربوونی كار و چالاكییەكانەوە پارت و لایەنەكانی نێو پەرلەمان داوایان كردووە كە پشووی ئەمساڵ بە دوا بكەوێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی پێ كردووە كە دوای قەبووڵ كردنی ئەم داواكارییە، بریارە لە یەكی مانگی داهاتوودا پەرلەمانی توركیا سەرەتا دەست بە گفتوگۆی پلانی چوار ساڵەی بوژاندنەوەی توركیا بكات و دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكان لە سەر ئەم پلانە، دەست بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی پەرلەمان و دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار