ئێدوارد سنۆدن داواکراوی ئاسایشی ئەمەریکا لە مۆسکۆیە

مۆسکۆ – KDP.info / سەرۆکی فەنزوێلا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆخوێندنەوەی ئەگەری پێدانی مافی پەنابەریەتی سیاسی بە ئیدوارد سنۆدن لە کاتێکدا ئەگەر سنۆدن داوا بکات ، لای خۆشییەوە واشنتن داوای لە مۆسکۆ کرد بەزووترین کات سنۆدن لە وڵاتەکەی دەربکات، بەڵام فلادیمێر بۆتن سەرۆکی رووسیا داواکەی ئەمریکا رەتکردەوە، نیکۆلاس ماتەدۆرۆ سەرۆکی فنزویلا لە هایتی رایگەیاند: هەر کاتێک راویژکاری ئاسایشی هەواڵگری ئەمریکا ئێدوارد سنۆدن داوای مافی پەنابەریەتی لە فینزوێلا بکات ، داواکەی بە باشی خویندنەوەی بۆ دەکرێت، لای خۆشییەوە ئیدارەی واشتنن بە فەرمی داوای لە مۆسکۆ کرد، سنۆدنی تەسلیم بکاتەوە، بەلام رووسیا داواکەی رەتکردەوە، لەو باریەوە فلادیمێر پۆتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند: ناخوازین بە هۆی ئەو دۆسییەوە پەیوەندی نیوان ئەمریکا و روسیا تیک بچێت، هاوکات پۆتن راشیگەیاند: ئیدوارد سنۆدنی داواکراوی ئاسایشی ئەمەریکا لە هۆڵی فرۆکەخانەی شێرمتیفۆیە لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا.




