پەرلەمانتارێک: دەرچوونی عێراق لە ژێر بەندی حەوتەم بۆسیاسەتی حەکیمانەی وەزارەتی دەروەی عێراق دەگەرێتەوە

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیار لەبارەی دەرکردنی عێراق لە ژێر بەندی حەوتەم بدات، لە بەرامبەریشدا پەرلەمانتارێک دەڵێت: ئەم بڕیارە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی وەزارەتی دەرهوەی عێراق دەگەرێتەوە کە وەزیرەکەی کوردە.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: دەرچونی عێراق لە ژێر بەندی حەوتەم کە لەسەردەمی رژێمی بەعس عێراق خراوەتە ژێر ئەم بەندە کارێکی زۆر باشە و ئەمەش بۆ ئەو ھەنگاوانەی وەزیری دەرهوەی عێراق ھوشیار زێباری دەگەرێتەوە ، کەماوەیەکە ھەوڵی بۆدەدات و توانی لە ھەوڵەکانی سەرکەوتووبێت.
د.رزگار گوتیشی: پێویست بوو لەدوای رووخانی رژێمی بەعس عێراق لە ژێر بەندی حەوتەم دەرچووبوایە، بەڵام بەھۆی ئەو بارودۆخە خراپەی عێراق لەھەموو رووەکانەوە ھەیبوو، نەیتوانی لەم ھەنگاوە سەرکەوتوو بی.
لەساڵی 1991دوای ئەوەی عێراق وڵاتی کوێتی داگیر کرد ، نەتەوە یەکگرتووەکان عێراقی خستە ژێر بەندی حەوتەم وئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر عێراق ھەبوو، تایبەت لە رووی گەشەپێدانی ئابوری.




