ھەولێر...ئاگرلەماڵێک کەوتەوە سێ منداڵ بە سەختی سوتاون

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ شێخ کافی بەڕێوبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرەکی ئیسکان تانکییهکی نەوت لە سەر ماڵی ھاوڵاتییەک گری گرت، لەئەنجامدا سێ منداڵ بە سەختی برینداربوون.
شێخ کافی گوتیشی: لە کاتی دروستبوونی ئاگر کەوتنەکە ھێزەکانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆل کردووە.
کافی راشیگەیاند: ئاگرکەوتنەکە زەرەری مادی نەبووە، تەنھا ئەو سێ منداڵە لە نزیک ئاگرەکە یاریان کردوە و برینداربوونە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی




