نەشتەرگەریی ئەژنۆ بۆ سەرۆک کۆمار ئەنجام درا

مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق به سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌ژنۆی بۆ ئه‌نجام درا.
سەرلەبه‌یانی ئه‌مڕۆ، تیمێكی پزیشكی پسپۆر له ئه‌ڵمانیا، به‌سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌ژنۆی بۆ مام جه‌لال سه‌رۆك کۆماری عیراق ئه‌نجام داوه.
ئێستاکە تەندروستی تاڵەبانی باشه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته له ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه، چونکە به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه تاڵه‌بانی پێویستی به پشوو هه‌یه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو (17ی حوزه‌یران)، مام جه‌لال به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.




