لەچەژنی ئیمامی شیعەکان لێبوردنی گشتی بۆ بەندکراوانی ئێران دەردەچێت

تاران - KDP.info/ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئیمامه‌كانی شیعه‌وه، برِیاره لێبوردنی گشتی بۆ هه‌زار و دووسه‌د به‌ندكراو ده‌ربكرێت کەناڵی ئەلعه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داوای له‌ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رِابه‌ری باڵای شۆرِشی ئیسلامی ئێران كرد، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئیمامه‌كانی شیعه‌وه لێبوردنی گشتی بۆ به‌ندكراوانی ئه‌و وڵاته ده‌ربكات، عەلی خامه‌نه‌ییش رِه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربرِیوه و داوای کردووە ، برِیاره لێبوردنه‌كه به‌مزووانه لە لوڵاتەکەی بەفەرمی رِابگه‌ندرێت ، بەهۆیەوەش هه‌زار و دووسه‌د به‌ندكراو بریاری ئازادبوون ده‌یانگرێته‌وه. بەپی هەواڵەکەی ئەلعربییە ئه‌و به‌ندكراوانه كه لێبوردنه‌كه نایانگرێته‌وه برِیاری سوككردنی سزاكانیان بۆ ده‌رده‌چێت. شایەنی باسە وڵاتی ئیران یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین بریاری لەسێدارەدانی تێدا جێبەجیدەکرێت و بەهۆیەوەش لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵەگەی نێودەوڵتییەوە بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنە کراوە.




