لیستی برایەتی وپێکەوەژیان پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا

موسڵ-تایبەت بەkdp.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگهیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.imfoراگەیاند: ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان بە11کورسی پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە ولیستی موتەحیدون بەھەشت کورسی پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە و لیستی وەفا بە چوار کورسی پلەی سێیەمی بەدەست ھێناوە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ژمارەیەکی زۆری دەنگی کورد فەوتاوە وغەدری لێ کراوە، گەر نا رێژەیەکی زیاتری کورسی بەدەست دەھێنا.
مەموزینی رونیشیکردهوە، لەو ژمارەیە نۆ کورسی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ودوو کورسیش بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.
ناوبراو راشیگەیاند: لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان دوو کورسی کۆتاشی بەدەست ھێناوە کورسییەکانی پێکھاتەی شەبەک ومەسیحی و کورسی کۆتای ئێزیدییەکان تا ئێسته یەک لایی نەبۆتەوە.




