به ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، بەشی سۆرانی تەلەڤزیۆنی TRT6 کرایەوە

TRT6، تەلەفیزیۆنی فەرمی دەوڵەتی تورکیا بە زمانی کوردی، ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەمین جار پەخشی بەشی کورمانجی خواروو(سۆرانی) دەست پێ‌کرد.
بەڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێره‌وه و بوڵه‌نت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له ئه‌نقه‌ره به هاوبه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی راستەوخۆ به‌شداریان لە كردنه‌وه‌ی په‌خشی زاراوه‌ی کورمانجی خواروو (سۆرانی) کرد.
ته‌له‌فزیۆنی TRT6 توركیا ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی توركیایه كه 24 كاژێر به كوردی (زاره‌وه‌ی زازاكی - كرمانجی) په‌خش ده‌كرێ، له ئەمڕۆوە به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌خشی به‌رنامه‌كانی خۆی به زاراوه‌ی سۆرانیش ده‌ست پیکرد.




