٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەلاحەدین دەمیرتاش: لە توركیا لێبووردنی گشتی دەردەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-KDP.info/هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە) سەلاحەدین دەمیرتاش رۆژی چوارشەممە رایگەیاند كە دەوڵەت و ئوجەلان لە سەر ناوەرۆكی مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری پێكهاتوونە و بریارە لەم چەند رۆژەدا بە رەسمی دەست بە مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری بكرێت.

بە پێ هەواڵێكی ئینتێرنێت خەبەری توركی هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە كە لە چوارچێوەی مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەریدا بە بریاری وەزارەتی دادی توركیا جێ گۆڕكێ بە ئوجەلان دەكرێت و بۆ شوێنێكی گەورەتر دەگوازرێتەوە و دەوڵەتیش ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكات كە بەر لە كۆتای هاتن بە مەرحەلەی دووەم لێبووردنێكی گشتی دەر بكات.

دەمیرتاش باسی ئەوەیشی كردووە كە بۆ باشتر بەرێوە چوونی مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری ئەوانیش وەكو بەدەپە پاكێجێكی 25 خاڵییان پێشكەشی حكوومەتی توركیا كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار