٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سوریا تا ئیستە پتر لە 100 هەزار کەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

سوریا –KDP.info/ لەوەتەی شەڕی سوریا دەستی پێکردووە تا بە ئەمرۆ دەگات پتر لە 100  هەزار کەس لەسوریا کوژراون و بەهەزاران کەسی دیکەش برینداربوون ، بەهەزران   دیکەش دەستگیرکراون، چالاکوانانی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دواین راپۆرتی خۆیان لە بارەی ژمارەی قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی سوریا بڵاویانکردۆتەوە، دوای پتر لەدوو ساڵ شەڕکردن لە نێوان سوپای ئازاد و چەکدارانی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد پتر لە  100 هەزار کەس کوژراون و هەروەها بە هەزاران کەسەی دیکەش بریندار بوون و بە هەزاران کەسی دیکەش لە بەندیخانەکان زیندانیکراون، راپۆرتەکەی چالاکوانانی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستۆتەروو کە زۆربەی قوربانییەکان لە ناوچەی ریف دیمەشق و حەلەب و قوسێر و  دیمەشقی پایتەخت بوونە و پیشبینی زیاد بوونی رێژەی قوربانیان بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە ئارادایە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار