٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە فەرنسا بۆ هاوکاریکردنی ئیسلامییەکان3 کەس دەستگیرکران

سەرچاوە: KDP.info

پاریس – KDP.info / بە گوومانی پەیوەندیان بە گرووپەکانی چەکدارییەوە و کارکردن لە پێناو ناردنی گەنجان بۆ بەرەکانی شەڕ لە سوریا ، 3  کەس لە باشووری فەرنسا دەستگیرکران، وەزیری ناوخۆی فەرنسا رایگەیاند :پۆلیسی وڵاتەکەی 3 کەسی لە ناوچەیەکی باشووری فەرنسا دەستگیرکردووە، کە گومانیان لێدەکریت پەیوەندیان بە گرووپە چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکانی سوریاوە هەبووبێت و خۆکوژ بن، هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی بە فرانس پرێسی راگەیاند: ئەو 3  کەسە گومان لێکراوە ، بە تۆمەتی  ناردنی گەنجان بۆ وڵاتی سوریا و هاوکاریکردنی ئیسلامییە توندەڕوەکان لەو وڵاتە دەستگیرکراون ، دوا گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی، توانراوە 30  کەس لە سوریاوە بگەرێندرینەوە فەرنسا .

هەواڵی پەیوەندیدار