چین.. بەهۆی ئاژاوە گێری 27 کەس بە چەقۆ ودەمانچە کوژران

چین – KDP.info / سەر لەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لە وڵاتی چین، بەهۆی کرداری ئاژاوە گێری و هێرشی بەربڵاوەو، بۆ سەر هاووڵاتیان، 27 کەس کوژران، ئاژانسی هەواڵی وڵاتی چین شینخوا بڵاویکردەوە، کە گروپێکی ئاژاوەگێری لە ناوچەی شینجیاجی رۆژئاوای وڵاتەکەیان بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیانی ناوچەکە و لەدەرنجامدا بەلای کەمییەوە 17 هاووڵاتیان کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، دواتر پۆلیسی ئەو وڵاتە رووبەرووی گرووپە ئاژاوەگیرییەکان بوویەوە 10 کەسی لێ کووشتن و ژەماریەکی دیکەی لی بریندارکردن، شینخوای چینی ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە بێجگە لە کوژرانی 7 کەس، گرووپە ئاژاوەگیرییەکان چەندین شوێنی گشتی تایبەتیان سوتاند و زیانیکی زۆریان بە ناوچەی شینجیاجی گەیاندووە.




