٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمرۆ سەرۆك وەزیر لەگەڵ كۆمیتەی عەقڵمەندان كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای كۆتایی هاتنی كار و چالاكییەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا و ئامادە كردنی راپۆرتی خوازراو، ئەمرۆ چوارشەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لەگەڵ كۆمیتەی عەقڵمەنداندا كۆ دەبێتەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاوی كردەوە كە ئەمرۆ چوار شەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان بە مەبەستی هەڵسەنگاندانی راپۆرتی كۆمیتەی عەقڵمەندان سەبارەت بە داواكارییەكانی خەڵك و راوبووچۆنی خەڵك لە بارەی چۆنیەتی چارەسەر كردنی پرسی كوردەوە كۆ دەبێتەوە.

بریارە لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا باسێكی بەرفراوان لە سەر ناوەرۆكی راپۆرتی ئامادەكراو بكرێت و دواتر سەرۆك وەزیر گوێ لە راوبووچۆنی ئەندامانی كۆمیتەی عەقڵمەندان بگرێت و دواتریش سەرۆك وەزیر ئەرك و كارەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندان بۆ مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری ئاشكرا بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار