٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكێتی ئەورووپا دەستی بە قۆناغێكی دیكە لەگەڵ توركیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئەوەی بە هۆی رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵەوە پەیوەندییە دیپلوماتیكییەكانی نێوان توركیا و چەندین وڵاتی ئەورووپایی ئاڵۆز بوون و ئەڵمانیان بالێۆزی توركیای لەو وڵاتە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە كرد، توركیا وەكو وەڵامدانەوە بانگهێشتی بالێۆزی ئەڵمانیانی لە توركیا كرد.

ئەم جۆرە هەڵوێستە دوو لایەنانە بوون بە هۆكاری ئاڵۆز بوونی پەیوەندییە دیپلوماتیكییەكانی نێوان توركیا و وڵاتانی ئەورووپا و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا بریاریان دابوو كە قۆناغی گفتووگۆكانی نێوان یەكێتی ئەورووپا و توركیا رابگرن.

لەم بارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرەڕای بریاری ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەورووپا بۆ راگرتنی گفتووگۆكانی نێوان ئەو یەكێتییە و توركیا، لە دوای كۆبوونەوەی وەزیری توركیا بۆ كاروباری یەكێتی ئەورووپا لەگەڵ بالێۆزانی وڵاتی یەكێتی ئەورووپا لە توركیا و دوای كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیری توركیا لەگەڵ بەرپرسی كۆمیتەی بەرفراوان كردنی یەكێتی ئەورووپا، ئەو یەكێتییە بریاری داوە كە دەست بە قۆناغێكی دیكەی نوێ بۆ گفتووگۆكانی نێوان توركیا و یەكێتی ئەورووپا بكات.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار