دوای 18 ساڵ قەدەغە كردن، ئەمساڵ فیستیڤاڵی ئەحمەدی خانێ دووبارە ساز كرا

چۆقۆرجا- KDP.info/ دوای تێپەڕ بوونی 18 ساڵ لە سەر رۆیشتن بۆ كوێستانەكانی ئەحمەدی خانێ، رۆژی سێ شەممە بۆ یەكەمینجار ئەو قەدەغەكارییە هەڵوەشێندرایەوە و یەكەمین فیستیڤاڵی ئەحمەدی خانێ لە كوێستانەكانی ئەحمەدی خانێدا ساز كرا.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی یووكسەكئۆڤا خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە بە هۆی هەوڵ و كووششەكانی شارەوانی چۆقورجا دوای 18 ساڵ قەدەغە كردنی هاتووچۆ و سەردانی كردنی كوێستانەكانی ئەحمەدی خانێ رۆژی سێ شەممە بە رەسمی ئەو قەدەغەكارییانە هەڵوەشێندرانەوە و بە بەشداری ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵك و دانیشتوانی ناوچەكە یەكەمین فیستیڤاڵی ئەحمەدی خانێ لە كوێستانانەدا ساز كرا.




