٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موراد بەلگە لە ئەندامیەتی كۆمیتەی عەقڵمەندان كێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/ ئاكادەمیسیەن، مامۆستای زانكۆ گەورە نووسەری ناوداری تورك موراد بەلگە رۆژی سێ شەممە رایگەیاندووە كە خۆی لە ئەندامیەتی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا كێشاوەتەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكە خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە نووسەری ناوداری تورك و ئەندامی تیمی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆلی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا موراد بەلگە رایگەیاندووە كە بە هۆی هەڵسووكەوتی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لە بەرامبەر خۆپێشاندەرەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم خۆی لە ئەندامیەتی كۆمیتەی عەقڵمەندان كێشاوەتەوە چوونكە هەڵوێستەكانی ئەردوغان بێ رێزییە بەرامبەر بە خۆپێشاندەرەكان و راستەوخۆ كاریگەری لە سەر منیش دەكات، بۆیە بە مەبەستی ئیدانە كردنی ئەو هەڵوێستانەی سەرۆك وەزیر دەست لە ئەندامیەتی خۆم لە كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا هەڵدەگرم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار