نێچیرڤان بارزانى: بۆ هه‌رێمى كوردستان خوێندن له هه‌موو شتێك گرنگتره و ده‌بێ سیسته‌مى خوێندن و فێركردن به ته‌واوى بگۆڕێت

سه‌ر‌له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى واژۆكردنى گرێبه‌ستى دیزاینى كه‌مپى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دیندا كرد، كه له هۆڵى ڕۆشنبیریى زانكۆ له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى و مامۆستایانى زانكۆ و كونسول و دیپلۆماتكارانى ووڵاتان له هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى دیزاینه‌كه، ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئه‌م ڕۆژه‌ى به خه‌ونى سێ ده‌یه‌ى ڕابردووى زانكۆ و مامۆستایان و قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ له قه‌ڵه‌م دا، كه هه‌میشه كێشه‌ى بۆ دروست كراوه، چونكه ویستێكى ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه و خزمه‌تكردنى زانكۆ نه‌بووه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌ر به پشتگیرى و له‌سه‌ر ده‌ستى نێچیرڤان بارزانى له سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌وڵ دراوه ئه‌م خه‌ونه بكرێته ڕاستى، ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستى خۆى بووه ڕاستى.
دواى ئه‌وه‌ش جۆنز لیندگرن به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى كۆمپانیاى (دارولهه‌نده‌سه) له ئه‌تلانتاى ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان، له وته‌یه‌كدا واژۆكردنى ئه‌م گرێبه‌سته‌ى به ڕۆژێكى گه‌ش بۆ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و باسێكى ده‌رباره‌ى ئه‌و كار و پڕۆژه هاوشێوانه پێشكه‌ش كرد كه له ئه‌مه‌ریكا و ووڵاتانى جیهان له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌یانه‌وه دیزاین كراون.
دواى ئه‌وه له وته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به به‌شداریكردنى له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، ڕوونیشى كرده‌وه كه خۆى به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ستاوه و هه‌موو هه‌وڵێكى داوه و به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى بۆ كردووه تا بكه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ى ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردن. بڕواى خۆیشى نیشان دا كه ئه‌و بۆرده‌ى به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتیى ئه‌م پڕۆژه‌یه پێكهێنراوه، كارى خۆى به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌دات و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران باسى له سیسته‌مى په‌روه‌ده و خوێندن له هه‌رێمى كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌رۆشه بۆ ئه‌وى سیسته‌مى خوێندن؛ سیسته‌مێكى ڕێك‌وپێك بێت بۆ قوتابیان و گوتى: "ئێمه ووڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا له ڕووى مرۆیى، له ڕووى سه‌رچاوه‌ى سروشتیشه‌وه هه‌موو شتێكمان هه‌یه، زۆر ئاسانه له ئاینده‌دا بتوانین هاى وه‌ى دروست بكه‌ین، زۆر ئاسانه بتوانین هۆتێلى گه‌وره دروست بكه‌ین، زۆر ئاسانه بتوانین پڕۆژه‌ى گه‌وره دروست بكه‌ین، به‌ڵام بۆ ملله‌تێكى وه‌ك ئێمه خوێندن له هه‌موو شتێك گرنگتر و له‌پێشتره"..
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "سیسته‌مى خوێندن بۆ ملله‌تێكى وه‌ك كورد له هه‌مووى گرنگتره. پێویسته له خوێندنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، ئه‌و چاكسازیه‌ى له وڵاتێك ده‌كرێت؛ به شێوه‌یه‌كى گشتى بنه‌ماى سه‌ره‌كى له خوێندن ده‌ستپێده‌كات. ئه‌گه‌ر توانیمان سیسته‌مى خوێندن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه؛ هه‌ر له ده‌ستپێكردن هه‌تا ده‌گاته زانكۆ؛ سیسته‌مێكى هاوچه‌رخ و ڕێك‌وپێك بێت و له‌گه‌ڵ پێداویستیى هه‌رێمى كوردستاندا بگونجێت، ئه‌وسا ده‌توانین به خۆمان بڵێین ملله‌ت و ووڵاتێكى سه‌ركه‌وتووین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌و وڵاتانه‌ى گۆڕینى گه‌وره‌یان لێ دروست بووه، له خوێندنه‌وه ده‌ستیان پێكردووه، نموونه‌یه‌كیشى له‌سه‌ر كۆریاى باشوور هێنایه‌وه كه له ڕووى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه شتێكى وایان نیه و پێشتر وڵاتێكى زۆر به كێشه بووه، به‌ڵام چاكسازییان له خوێندندا كرد و كه ده‌ستیان به‌وه كرد سیسته‌مى خوێندیان بگۆڕن، ئه‌مڕۆ ئابووریى ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له ئابوورییه هه‌ر پێشكه‌وتووه‌كانى دنیا.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: "دروستكردنى ئه‌م كه‌مپه ته‌نیا بۆ ئه‌وه نیه بیناى جوانمان هه‌بێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه نیه كه‌مپێكى ڕێكوپێكمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌مانه كه ده‌بێ سیسته‌مه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه وه‌ك جوانیى ئه‌م بینایانه بێت، ده‌بێ خوێندكاران زۆر به په‌رۆشه‌وه گرنگى به خوێندنى خۆیان بده‌ن، ده‌بێ سیسته‌مێك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆى دنیادا بگونجێت، قوتابیان و خوێندكارانمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێ له كه‌شوهه‌وایه‌كى وادا ده‌ست به خوێندن بكه‌ن كه ئه‌و بوارانه‌ى هه‌ڵیده‌بژێرن له خزمه‌تى ئه‌م ووڵاته‌دا بێت".
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازیش ڕوونى كرده‌وه كه پرسى تواناسازى بۆ هه‌رێمى كوردستان بابه‌تێكى زۆر گرنگه و دووپاتى كرده‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له كابینه‌ى شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستى پێكردووه، به دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بوارنه‌ى كه ده‌بێ خوێندنى تیادا بكرێت، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى پێداویستیى هه‌رێمى كوردستان؛ ده‌ستنیشان بكرێن و گوتى هه‌ندێ كه‌رت هه‌یه كه به جددى كوردستان پێویستى پێیه‌تى.
نێچیرڤان بارزانى ده‌ربارى بایه‌خ و گرنگیى خوێندنى پیشه‌ییش گوتى: "ده‌رچوون له زانكۆكان ده‌كرێت، بڕوانامه‌ى به‌رز وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ناتوانن بچووكترین ئیش بكه‌ن، ده‌بێ گرنگى به قوتابخانه پیشه‌ییه‌كان بدرێت، پێویسته فێریان بكه‌ین چۆن كارى شێره‌ى ئاو بكه‌ن، چۆن كارى ئێركۆندیشن بكه‌ن، چۆن كارى كاره‌با بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كه خوێندكارانمان ده‌بێ بچن فێرى ئه‌و پیشانه ببن و ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌دا زۆر به جددى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕاده‌وه‌ستین".
هه‌روه‌ها به بیرى هێنایه‌وه كه ئه‌گه‌ر له هه‌رێمى كوردستان پێویستى به بچووكترین ئیشێكى وه‌ك چاككردنه‌وه‌ى ئیركۆندیشنێك هه‌بێت، ئه‌و ته‌كنیكه و ئه‌و خه‌ڵكه نیه بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن. دووپاتىیشى كرده‌وه كه ناكرێت ووڵاتێكى وه‌ك كوردستان به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام بێت و ده‌بێ سیسته‌مه‌كه به ته‌واوى بگۆڕدرێت. ده‌بێ قوتابیان و خوێندكاران هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ى بچن له‌و قوتابخانانه بخوێن، هه‌رچییه‌كیش بۆ پشتگیری‌یان پێویست بێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه.
دواى وته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران؛ گرێبه‌ستى دیزاینى پڕۆژه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ و نوێنه‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكاره‌وه واژۆ كرا.




