سعوود فەیسەڵ: نابێ بەرامبەر دەستێوەردانی ئێران و چەكدارەكانی حزبوڵڵای لوبنانی لە سوریا بێ دەنگ بین

سعودیە-KDP.info/ سعوود فەیسەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە گەڵ جۆن كیێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە شاری جەدە رایگەیاند كە ئێستە سووریا بە خاكێكی داگیركراو دادەنرێت و ئاماژەی بەوە كرد كە دەستێوەردانی ئێران و چەكدارەكانی حزبوڵڵای لوبنانی لەو شەڕەدا شان بە شانی هێزەكانی رژێم كارێكی مەترسیدارەو ناشێت لێی بێ دەنگ بن. هاوكات فەیسەڵ داوای كرد یارمەتی سەربازی پێشكەش بە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن و ڕێ نەدرێت چەك بگاتە دەستی رژێم. وەزیری دەرەوەی سعوودیە دووپاتی كردەوە كە رژێمی سووریا شەرعیەتی خۆی لەدەست داوە و بە نوێنەری خەڵكی سووریا ناژمێررێت بۆیە نابێت لە دیاریكردنی ئاییندەی سووریادا بەشداری بكات هاوكات داوای لە یەكیەتی ئەوروپا كرد بڕیاری قەدەغەكردنی ناردنی چەك بۆ چەدارەكانی ئۆپۆزسیۆن هەڵوەشێنێتەوە. ڵی خۆیەوە جۆن كیێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە تەنگژەی سووریا خراپتر بووەو رەوشەكە زۆر خراپترو ئاڵۆزتر بووە. هۆی ئەو خراپ بوونەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی سووریا داوای لە ئێران و حزبوڵڵا كردووە سنوور ببەزێن و بەشداری لەو ملمڵنێیەدا بكەن و لەناو سووریا شان بە شانی هێزەكانی رژێم بجەنگن. هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێداگیری لەسەر هەڵویستی واشنتۆن كرد كە باشترین چارەسەر لە سووریا چارەسەری سیاسییە كە رێ بە گەل بدات بە خۆی ئاییندەی خۆی دیاری بكات. لە ڵیەكی دیكەوە ئەخزەر ئیبراهیمی نێردەی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ سووریا لە ژنێڤ لەگەڵ نوێنەرانی ئەمەریكا و رووسیادا كۆبووەوەو لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە كۆنگرەی نێودەوڵەتی لەمەڕ تەنگژەی سووریا لە تەمووزدا نابەسترێت. هاوكات هیواو ئومێدی دەربڕی كە وڵاتانی ناوچەكەو زلهێزەكان بە تایبەتی ئەمەریكا و رووسیا كار بۆ كۆتایی پێهێنانی ملمڵنێكە بكەن.




