ئەندامێكی عێراقییە: لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵات دا نەخشەی سیاسی گۆڕانكاری بەسەردا دێت

بەغدا-KDP.info/ ئەندامێكی لیستی عێراقییە دەڵێت پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی وڵات لە نێوان كوتلەی ئەحرار و مواتن بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر و عەممار حەكیم دەبێت. موتەشەر سامەرای ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی عێراقییە لە لێداوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرا كرد كە ئەوەی لە ئێستە و رابردووی وڵات دا روویداوە ئەوە دەگەیەنێت كە ركابەریەكان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتییە نەوەك لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت. سامەرای گوتیشی: لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی مالیكی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا لە دابینكردنی ئەمن و ئاسایش و هەروەها پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان فەشەلی هێناوە و ئاماژەی بەوەشكرد كە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هاوپەیمانێتی نوێ لە نێوان كوتلەی ئەحرار و مواتن دا دروست دەبێت و پۆستی سەرۆك وەزیران لە نێوانیان دا یەكلایی دەبێتەوە. لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق هەردوو كوتلەی مواتن و ئەحرار سەركەوتنی گەورەیان بە دەست هێنا و دەوڵەتی یاسایان لە زۆربەی پۆست و پلە گرنگەكانی پارێزگاكان بێ بەشكرد.




