ئەیاد عەللاوی: نوری مالیكی هۆكاری تەقینەوە و پشێویەكانی وڵاتە

بەغدا-KDP.info/ ئەیاد عەللاوی سەرۆكی لیستی عێراقییە هۆكاری ئاڵۆزی و پشێویەكانی وڵات و زۆری هێرش و پەلامار و تەقینەوەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت، قۆرخ كردنی تەواوی پۆستە ئەمنیەكان لە لایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هۆكاری ئەو پشێوی و ئاڵۆزیەی وڵاتە. عەللاوی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند كە سەقامگیری لە رێگەی تەنها كەسێكەوە كە تەواوی پۆستە ئەمنیەكانی بەدەستەوەیە و بەڕێوەدەبردرێت، ئەسەتەمە بۆیە وڵات سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێـت، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان. بە گوتەی سەرۆكی لیستی عێراقیشە كۆبونەوەی ئەو پۆستانە لە لایەن تەنها كەسێكەوە هۆكاری زۆری تەقینەوە و نائارامیەكانی وڵاتە.




