٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رۆژی پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێی دەرهێنانی عێراق لە ژێر بەندی 7 دا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

نیویۆرك-KDP.info/ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەوكان لە دانیشتنێك دا تاوتوێی دەرهێنانی عێراق لە ژێر بەندی حەوت دا دەكات. هاوكات هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وڵاتی عێراق‌ و كوەیت نامەیان بۆ ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ نێودەوڵەتی‌ نووسیووە، بەوەی‌ عیراق هەموو پاندبوونەكانی‌ بەتەواوەتی‌ جێبەجێكردووە، تەنها ئەو پارەیە ماوە كە وەك قەرەبوو دەیداتە وڵاتی‌ كوەیت، ئەم قۆناغەش تا ناوەڕاستی‌ ساڵی‌ دوو هەزارو پازدە بەردەوام دەبێت. لە ئەگەری دەرچوونی عێراق لە ژێر بەندی حەوت دا، بە سەركەوتنێكی‌ گەورە و مێژوویی بۆ عیراق لە قەڵەم دەدرێت، بەو پێیەی دەرچوونی‌ عێراق لە ژێر بەندی‌ حەوتەم، بەواتای‌ دەرچوونی‌ وڵات دەبێت لەژێر راسپاردەكانی‌ ئەو بەندە، كە ئەمەش بۆ عێراق گرنگەیەكی نێودەوڵەتی هەیە. دوای داگیركردنی وڵاتی كوەیت لە لایەن سەددام حوسێنی سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراق لە دووی مانگی هەشتی ساڵی هەزار و نۆسەد و نەوەد، عێراق كەوتە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەكگرتووەكان و بەو پێیەش رووبەڕووی كۆمەڵێك سزای ئابوری نێودەوڵەتی لە جاڕنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بوویەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار