باڵیۆزی عێراق: هەوڵدان بۆ پچراندنی پەیوەندی بەغدا و قاهیرە نابەرپرسیارانەیە

میسر –KDP.info/ دوای ئەوەی لە لە هێرشێك دا لە وڵاتی میسر چوار كەسی شیعە مەزهەب كوژران و پەیوەندیەكانی عێراق و میسر بە هۆیەوە گرژی تێكەوت، لە كاردانەوەیەكدا باڵیۆزی عێراق لە میسر زیا دەباس رایگەیاند كە داواكاریكردن بە پچڕاندنی پەیوەندی نێوان بەغداو قاهیرە نابەرپرسیارانەیە و ئەمەش بە هۆی ئەوەی كە رووداوەی سەبارەت بە كوشتنی چوار كەسە پەیوەندی بە خودی میسرەوە هەیە نەوەك عێراق. ناوبراو، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق هەوڵ دەدات پەیوەندی میحوەری لەگەڵ میسردا هەبێت و هەردوولاش بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوندیانە لە هەوڵدان و هەروەها ئەو داواكاریانەشی رەتكردەوە كە داوای پچڕاندنی پەیوەندیەكانی نێوان میسر و عێراق دەكەن.




